بێرنارد لیڤی: دەوڵەتی كوردی سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەسەپێنێ

بێرنارد لیڤی: دەوڵەتی كوردی سەقامگیری لە ناوچەكەدا دەسەپێنێ
بێرنارد هێنری لیڤی نووسەر و بیرمەندی فەڕەنسی لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی (ئەلغەد) ئاماژەی بە مافی گەلی كوردستان لە راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ كرد و گوتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لە كوردستانی عێراق دەبێتە هۆكاری سەقامگیری و ئارامیی ناوچەكە.


بێرنارد لیڤی رایگەیاند مەرج نییە چاوەڕوانی دەوڵەتێكی كوردی بكەین هەموو كورد لەخۆ بگرێت، بەڵام راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لە كوردستانی عێراق كارێكی ئاساییە.


ئەو نووسەر و بیرمەندە فەرەنسییە لە درێژەی ئاخاوتنەكەیدا سەبارەت بە كورد گوتی، یەك سەدەیە زوڵم لە كورد كراوە، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڵێنی سەربەخۆییان پێدان، بەڵام لە بەڵێنەكەیان پاشگەز بوونەوە، لە لایەكی دیكەوە كورد نرخێكی زۆریان دا لە بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامی توندڕەو و شەڕی مووسڵ لەو ساتەوە دەستیپێكرد لەگەڵ هێرشكردنە سەر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە پایزی دوو هەزار و چواردە نەك ئێستە.


بێرنارد هێنری لیڤی ئاماژەی بەوەش داوە كە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی لە كوردستانی عێراق دەبێتە هۆكاری سەقامگیری و ئارامیی ناوچەكە، چونكە كورد رێز لە دیموكراسی و مافی مرۆڤ دەگرن، هەروەها یەكسانی پەیرەو دەكەن لە نێوان پیاو و ئافرەتدا.
bas news-
Top