كەتەلۆنیەكان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بە پەرۆشن

كەتەلۆنیەكان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بە پەرۆشن



بڕیارە 1ی ئایاری ئەمساڵ هەرێمی كەتەلۆنیا، پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆم و جیابوونەوەی لە ئیسپانیا ئەنجام بدات، رێكخراوەكانی ئەو وڵاتە باس لە گەلانی ژێردەستە و بێ دەوڵەت دەكەن، سەرۆكی هەرێمەكەش هەنگاوەكانی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی بەرز دەنرخێنێ.


رێكخراوی سەربەخۆیی كەتەلۆنیا رایگەیاند كە رۆژی 1ی ئایار هەرێمەكەیان دەنگ بۆ سەربەخۆیی دەدات كە یەكێكە لەو هەرێمانەی نەبووەتە دەوڵەت، هەروەك باسك، بریتۆن، كوردستان و چیچانییەكان و زۆری دیكە.


رێكخراوەكە راشیگەیاند كە ئەوان نەك تەنیا بۆ كەتەلۆنییەكان بەڵكو كار بۆ هەموو ئەو نەتەوانەی دیكەی جیهان دەكەن كە تاوەكو ئێستە بێ دەوڵەتن لەوانەش هەرێمی كوردستان.


لەلایەكی دیكەوە كارلۆس پۆدێمۆنت سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا، وەك پاڵپشتییەك پۆستێكی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بڵاوی كردبووە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر دووبارە بڵاوكردەوە.


ژمارەی دانیشتووانی كەتەلۆنیا نزیكەی حەفت ملیۆن و 500 هەزار كەسە، ئەم هەرێمە لەڕووی ئابوورییەوە بەهێزە و بەهۆی سرووشتە جوانەكەیەوە لە ڕووی كەرتی گەشتیاریشەوە بەردەوام لە گەشەسەندندایە.

bas news-
Top