میدیاكانی توركیا دژی ریفراندۆمی كوردستان نین
لەوەتەی له كۆبوونه‌وه‌كەی پارته سیاسییه‌كاندا به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا 25ی ئهیلوول ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بدرێت، تاوه‌كو ئێستە میدیاكانی توركیا دژایەتی ئه‌م پرسه‌یان نەكردووە.
ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌م رووه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی سیاسییه‌كانی توركیا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كه توند نه‌بووه.
پێشتر كاتێك بارزانی باسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كرد، میدیاكانی توركیا به بێلایه‌ن و ئه‌وانه‌یشی سه‌ر به‌پارتی ده‌سه‌ڵاتن هێرشی توندیان ده‌كرده سه‌ر بارزانی، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌وشێوه‌یه توند نین و ته‌نیا وه‌كو هه‌واڵێك باسیان كرد.
له‌ناو ئاكپارتیش، له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بوون به 2 به‌ش، به‌شێكیان پێیان باشه پشتگیری له‌و پڕۆسه‌یه بكرێت وه‌كو (غالیب ئهسهرئۆغلو، ئۆرهان میرئۆغلو) و زۆری دیكه‌ش، به‌ڵام به‌شێكی دیكه پێیان باش نییه پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی بكرێت.
ئه‌و بێده‌نگییه‌ی میدیای توركیا به‌رامبه‌ر به پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی، پێمان ده‌ڵێ كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئاگادار كرابنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه توند نه‌بن.
bas news-
