قائیمقامی دووبز: ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییمان ده‌كات به ڕاستی
عه‌بدوڵڵا نوورى، قایمقامی دووبز، ڕاگه‌یاند :" ده‌یان ساڵه كورد بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانى خۆى، شۆڕش ده‌كات، كه ئه‌ویش بریتییه له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئێستاش دۆخێكى زۆر له بار هاتووه‌ته كایه‌وه بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی، كه ئه‌وه‌ش خه‌ونه‌كانمان ده‌كات به‌ڕاستى".
قایمقامى دووبز، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه پێشتر سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق، ده‌یانگوت با وه‌كو برا بژین، به‌ڵام :" بۆمان ده‌ركه‌وت نه‌ك وه‌كو برا، به‌ڵكو ته‌نها مه‌گه‌ر وه‌كو دراوسێ بتوانین له گه‌ڵ عێراق بژین".
گوتیشی :" حكوومه‌تى عێراق، قووتى خه‌ڵكى كوردستانى بڕی، حه‌شدى شه‌عبییان هێناوه‌ته مه‌یدان بۆ دژایه‌تى كورد و عه‌ره‌ب و توركمانى سوننه، بۆیه هیچ هیوایه‌كمان به عێراق نه‌ماوه و جیابونه‌وه باشترین بژارده‌یه".
قایمقامى دووبز، گوتیشی :" من وه‌كو قایمقامى ئه‌م شاره كه‌ركووكییه، كه دوو شاره‌دێ و ده‌یان گوندیشى له‌سه‌ره، دڵنیایی ده‌ده‌م له‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م سنووره به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه، له گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ریفراندۆمن".
رۆژی چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو 7ى حوزه‌یرانى 2017، له پیرمام، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌دا بڕیاردرا رۆژی 25/ 9/ 2017 ریفراندۆم، ئه‌نجام بدرێت، بڕیاریشه ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش بگرێته‌وه.
bas news-
