کچەکی پێنج ساڵی کوردی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کرا

کچەکی پێنج ساڵی کوردی ئێزدی لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کرا
بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ شەممە، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی کوردی ئێزدی، لە شاری مووسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کرا، کە دەیان کەس لە خێزانەکەی رفێندراون و باوکی ھێشتا لە دەست تیرۆریستانی داعش دایە.


حوسێ کورۆ قایدی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی،راگەیاند: "ئەمڕء شەممە 10/6/2017 منداڵەکی کوردی ئێزدی لە شاری مووسڵ، کە بەر لە سێ ساڵ لەسەردەمی حکوومەتەکەی مالیکی رفێندرا بوو، لە دەست تیرۆریستانی داعش رزگار کرا و گەیشتەوە ناو خزم و کەسی خۆی، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی 15 کەس لە خێزانەکەی دیار نییە، دایک و باوکی ھێشتا لە دەست تیرۆریستانی داعش دان".



بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، ئەوەشی خستەڕوو: "ھەتا ئێستا بە پشتیوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە 3 ھەزار و 20 کەس لە تیرۆریستانی داعش رزگار کراون، نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدی، بەردەوام کار بۆ رزگارکردنی ئێزدییە رفێندراوەکان دەکات و تا ئێستا زیاتر لە 3 ھەزار و 400 ھاووڵاتی کوردی ئێزدی لە دەست رێکخراوی تیرۆریستی داعش دان".
bas news-
Top