له سلێمانى ئافره‌تێك به فیشه‌ك گیانى له‌ده‌ست دا
به پێی ڕاگه‌یاندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى تێیدا هاتووه :" دواى نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/6/2017، له گه‌ڕه‌كى قالاوه‌ى شارى سلێمانى، ئافره‌تێك له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا به فیشه‌ك كوژرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه به گوته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ى، هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى به مه‌به‌ست نه‌بووه، به‌ڵكو به‌هۆی له ده‌ست ده‌رچوونى فیشه‌كه‌وه بووه و دواى به‌ركه‌وتنى دوو فیشه‌ك به گیانی، له نه‌خۆشخانه گیانى له ده‌ست دا.
هاوكات ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانى، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه ئافره‌ته‌كه ناوى (ت.ع.س) و له دایكبووى 1988 و خاوه‌نى دوو منداڵه".
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه دواى گه‌یشتنى هێزه‌كانى پۆلیس بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه، لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ستیان پێكردووه و به مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر، دۆسییه‌كه ڕه‌وانه‌ى بنكه‌ى پۆلیس كرا.
bas news-
