"کوردانی شەبەک بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم ئامادەن"
(مەڵا ساڵم شەبەک)، نوینەرێ کوردانی شەبەک لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێمەش، وەک کوردانی شەبەک، بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکەین و ئەو ڕۆژەش وەک ڕۆژێکی مێژوویی دادەنێن، چونکە کوردانی شەبەک زۆر ئازاریان چێشتووە و دەیانەوێ بگەڕێنەوە باوەشی هەرێم بۆ ئەوەی پاراستوو بن و وەک پاریزگایەک سەر بە هەرێم بن.''
(مەڵا ساڵم) گوتیشی: ''چونکە ئەگەر نەگەڕێینەوە سەر هەرێم کارەساتی زۆرتر ڕوو دەدەن و ئێمە ناتوانین لەگەڵیان بژین.''
هاوکات (عەممار ئەحمەد)، هاووڵاتییەکی کوردی شەبەک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دوای هەموو ئەو ناخۆشی و ئاوارەییەی بە سەرمان هات، ئێمە جاریکی دیکە ناتوانین لەگەڵ دەروبەرمان بژین و ئەوان قبووڵمان ناکەن و ئەو ڕۆژەی ناوچەکانمان دەگڕێنەوە سەر هەرێم، ئەو ڕۆژە بە ڕۆژێکی مێژوویی وەسف دەکەین، چونکە تەنیا کوردستان جێگامانە.''
سەبارەت بەم پرسەش (عەلی عەبدووڵڵا)، هاووڵاتییەکی دیکەی شەبەک، دانیشتووی ناوچەی بەردەڕەش، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ''دەماونەێت جاریکی دیکە ناوچەکانمان نەڕۆخێن و نەکەونە ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی عێراق و بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی ڕیفراندۆم دەکەین، بۆ ئەوەی ناوچەکانمان بگەڕێنەوە سەر هەرێم و پێشمەرگی قارەمان بمانپارێزیت.''
kdp-
