شامۆ: مژدەی هەرە دڵخۆشکەر بۆ ئێزدییان ڕیفراندۆمە
(شێخ شامۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم لە ڕیفراندۆمدا بەشداری دەکەن و زۆربەی ناوچە ئێزدییەکانیش دەکەونە ئەو ناوچانەوە، هەڵبەت بەرپرسیارەتییەکی مێژوویی دەکەوێتە سەر کوردانی ئێزدی و پێویستە ئێمە لە 25 ئەیلوولدا لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتییەدا بین چونکە مزگینییەکی هەرە دڵخۆشکەرە بۆ تەواوی کوردستان و بەتایبەت بۆ کوردانی ئێزدی، ریفراندۆمە.''
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: ''پێویستە هەڵوێستی ئێمە لە ئاست قوربانیدان و ڕەسەنایەتیی خۆماندا بێت و لە ڕۆژی دیاریکردنی چارەی خۆنووسیندا وا بکەین، کە چی دیکە زوڵم و کارەسات لە سەرمان دووبارە نەبێتەوە و جاریکی دیکە بە هەڵواسراوی نەمێنینەوە.''
kdp-
