شامۆ: مژدەی هەرە دڵخۆشکەر بۆ ئێزدییان ڕیفراندۆمە

شامۆ: مژدەی هەرە دڵخۆشکەر بۆ ئێزدییان ڕیفراندۆمە
نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش دەڵێت، ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا حزبە کوردستانییەکان 25 ئەیلوولی ئەمساڵیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دیاری کرد، مزگینییەکی هەرە دڵخۆشکەرە بۆ تەواوی کوردستان و بەتایبەت بۆ کوردانی ئێزدی.

(شێخ شامۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێم لە ڕیفراندۆمدا بەشداری دەکەن و زۆربەی ناوچە ئێزدییەکانیش دەکەونە ئەو ناوچانەوە، هەڵبەت بەرپرسیارەتییەکی مێژوویی دەکەوێتە سەر کوردانی ئێزدی و پێویستە ئێمە لە 25 ئەیلوولدا لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتییەدا بین چونکە مزگینییەکی هەرە دڵخۆشکەرە بۆ تەواوی کوردستان و بەتایبەت بۆ کوردانی ئێزدی، ریفراندۆمە.''

نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی: ''پێویستە هەڵوێستی ئێمە لە ئاست قوربانیدان و ڕەسەنایەتیی خۆماندا بێت و لە ڕۆژی دیاریکردنی چارەی خۆنووسیندا وا بکەین، کە چی دیکە زوڵم و کارەسات لە سەرمان دووبارە نەبێتەوە و جاریکی دیکە بە هەڵواسراوی نەمێنینەوە.''
kdp-
Top