سەلام کەریم: کاتی ئەوەیە لەگەڵ بەغدا هەریەکەمان بە ڕێی خۆیدا بڕوات

 سەلام کەریم: کاتی ئەوەیە لەگەڵ بەغدا هەریەکەمان بە ڕێی خۆیدا بڕوات
سەرکردەی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، (سەلام کەریم)، باس لە گرینگیی ڕیفراندۆم دەکات و دەڵێت، دەبێ گەلی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات و کاتی ئەوەیە کوردستان و بەغدا هەریەکەو بە ڕێی خۆیدا بڕوات.

(سەلام کەریم)، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بۆ هەموو گەلانی دنیا گرینگ بووە و لە ڕابردووشدا کردوویانە و خۆیان بڕیاری چارەنووسیان لەسەر خۆیان داوە و ئێمەش وەک گەلی کورد پێویستە خۆمان بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین و، تا ڕۆژێک زووتر بێت درەنگە.''

(سەلام کەریم) گوتی: ''کورد لەمێژە لە بەغدا دوورە و لە ساڵی ١٩۹۱ـەوە تا ۲٠٠۳ ئەزموونی فەرمانڕەواییی خۆمان هەبووە، بەڵام بە گەڕانەوەمان بۆ بەغدا نەمانتوانی دووبارە پێکەوە بژین، بۆیە کاتی ئەوەیە هەریەکەمان بە ڕێی خۆماندا بڕۆین.''

(سەلام کەریم) گوتیشی: ''دەبێ بە هەموو لایەکمان بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ڕیفراندۆم بدەین، لەو پێناوەی مافی خۆمان بە دەستی خۆمان دیاری بکەین.''
kdp-
Top