هەڤاڵ دەسکۆ: گەلی ئوسترالیا هاوسۆز و پاڵپشتی گەلی کوردستانە
(هەڤال دەسکۆ سیان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''دنیا ئاگادارە کە کوردستان ڕیفراندۆم دەکات، بۆ ئێمە گرینگ ئەوەیە کە پەیام و ئامانجێکە ئەمساڵ دەیگەیەنینە ئەنجام، ئیتر کێ لە دەرەوەی دژیەتی، یان لەگەڵیەتی، ئەوە بابەتێکی دیکەیە، چونکە ئێستا گەلانی جیهان پشتیوانی لە داواکاریی مافی خەڵک دەکەن، خەڵکی کوردستانیش لەو ڕێیەوە دەیەوێت مافەکانی بەدەست بێنێت، گەلی ئوسترالیاش هاوسۆر و پشتیوانی گەلی کوردستانە.''
(هەڤال دەسکۆ سیان) گوتیشی: ''ئەم پرسە، پرسێکی نیشتمانییە و، جیهانی دەرەوەی بە ڕێز و تەقدیرەوە سەیری ئەم پرسە نیشتیمانیانە دەکات، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت، کاردانەوەی ئەرێنیی بۆ ئەم پرسە هەبێت.''
kdp-
