پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵ: کات گونجاوە و پێویستە ھەموو لایەنەکان بچنە ڕیفڕاندۆمەوە
پێنجشهممه 8/6/2017، (مهسعوود بارزانی) سهرۆكی ههرێمی كوردستان به فهرمانی ههرێمی ژماره (106) كه له 8/6/2017 دهریكردووه، بڕیاری داوه، راپرسی ئهنجام بدرێت له رۆژی 25/9/2017. بۆ ئهم مهبهسته كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردن و راپرسی راسپاردووه بۆ ئهنجامدانی پرۆسهی راپرسی و ئهوهش به مهبهستی جێبهجێكردنی مافی چارهنووس لهلایهن گهلی كوردستان.
دکتۆر (سەباح بەرزنجی)، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''من باوەڕم وایە ھەموو کاتێک کاتی ئەوەیە ڕیفڕاندۆم لە ھەرێمی کوردستاندا بکرێت و بیرۆچوونی میللەت وەربگیرێت، ھەرچەندە لەگەڵ ئەوەدا بووم، کە دەبوایە زۆر زووتر ڕیفڕاندۆم لە ھەرێمی کوردستان بکرێت و خەڵک بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، بەڵام ئێستاش کە بڕیار دراوە ئەمساڵ بکرێت، من پێم باشە، ئەمساڵ پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم بەڕێوەبچێت.''
چوارشهممهی رابردوو، نوێنەرە باڵاكانی پارتە سیاسییەكانی ناو پارلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كه ١٥ لایهنن، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەت و سەرۆك و جێگری كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆ بوونەوە و به تێكڕا بڕیان دا، بە پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرۆكایەتیی (مەسعوود بارزانی). هەروەها بڕیار درا هەتا ڕێككەوتی 12ـی 6ـی 2017 پارتە سیاسییەكان نوێنەری خۆیان بۆ بەشداربوون لە چەند كۆمیتەی تایبەت بە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم دیاری بكەن.
دکتۆر (سەباح بەرزنجی) گۆتیشی: ''لەگەڵ ئەوەشدا پێم باشە ئاشتبوونەوەیەکی نیشتمانی بکرێت، ھەتا ھەموو لایەنە سیاسییەکان بێنە نێو پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت، پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە تەبایی و برایەتی بچنە نێو ڕیفڕاندۆم و پشتگیریی بکەن، ئێستا فرسەتێک ھاتووەتە پێشەوە دەبێ ھەماھەنگی تەواو ھەبێت و بڕیارێک دەربارەی پاشەڕۆژ و چارەنووسی میللەتی کوردستان بدرێت.''
kdp-
