کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کرا
(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێوارەی ئەمڕۆ بە ھەوڵی نووسینگەکەمان و ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک توانیمان منداڵێکی دیکەی کچ، کە تەمەنی پێنج ساڵانە لە دەستی داعش ڕزگار بکەین و بە کەسوکاری شاد بکەینەوە.''
(حوسێن قایدی) گوتی: ''ئەو کچە نیزیکەی سێ ساڵە لە دەستی داعشدایە و ١٥ کەسی دیکەی خێزانەکەیشی لە دەستی داعشدا ماون و ئەمڕۆ توانیمان ئەو کچە ڕزگار بکەین.''
(قایدی) گوتیشی: ''بە ڕزگارکردنی ئەو منداڵە پێنج ساڵانەیە، تا ئێستا ٣ ھەزار و ٢٤ کەس لە دەستی داعش ڕزگار کراون.''
kdp-
