بەپەلە.. لە ھەولێر کۆگایەک ئاگری گرت
ئەمڕۆ شەممە، لە ھەولێر کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی ئاگری گرت.
ئەمڕۆ شەممە 10/6/2017 لە بازاڕی سورچییانی شاری ھەولێر، کە بە بازاڕی مزگەوتی سەید مستەفاش ناسراوە، کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی گڕی گرتووە و تا ئێستا بەردەوامە.
ئەو گڕە تا ئێستا بەردەوامە و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی ھەولێر لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئاگرەکەن.
باسنيوز
