راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
بەپێی راگەیەندراوەکە، رۆژی شەممە 10.6.2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی ناوـچەکەیان کردووە.
دەقی راگەیەندراوەکە:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات
ڕۆژی شەممە 10ـی 6ـی 2017 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی وڵات و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ لە موسڵ و سەركەوتنەكان تاوتوێ كرا و جەختیش لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە كرایەوە بۆ ئازادكردنی ئەو ناوچانەی كە ماون و هەروەها لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.
هەروەها لەپێناو دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو بابەتانەی بە خەراپی كاریگەری لەسەر دەستكەوت و سەركەوتنەكانی دژی تیرۆریستان دەكەن و بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لەناوچە ئازادكراوەكان جەخت لە بایەخی یەكڕیزی كرایەوە.
لەم پەیوەندییەدا بەردەوامبوونی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان دووپاتكرایەوە.
باسنیوز
