لە هەڵەبجە پێش ڕیفراندۆم هەڵمەتێکی فراوانی راپرسی دەست پێ دەکات
بێستوون بەشارەتی، یەکێک لە رێکخەرانی راپرسی بۆ ریفراندۆم لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: لەلایەن چەندین چالاکوان و چاودێری هەڵبژاردنەوە لە شاری هەڵەبجە ئامادەکاری بۆ پرسی راپرسییەکی گەورە بۆ ڕیفراندۆم دەکرێت، گوتی: "دەمانەوێت بۆ چوونی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پرسی ڕیفراندۆم وەربگرین، بۆ ئەمەش دەست بە ئامادەکاری دەکرێت تا لەڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەتەوە مۆڵەت وەربگیرێت و دەست بکرێت بە ئەنجامدانی راپرسییەکە، ئەم راپرسییەش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە سەرجەم گوندەکانیشەوە دەبێت و بۆ ئەوەی دەرەنجامی راپرسییەکە بگەیەنینە ئاستی باڵا".
ئەوەشی خستەڕوو، فۆرمێک دەدرێتە بەشداربوان بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆیان لەو بارەوە دەرببڕن، سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگەش وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان لەو بارەوە هەبێت".
باسنیوز
