لە هەڵەبجە پێش ڕیفراندۆم هەڵمەتێکی فراوانی راپرسی دەست پێ دەکات

 لە هەڵەبجە پێش ڕیفراندۆم هەڵمەتێکی فراوانی راپرسی دەست پێ دەکات
لە شاری هەڵەبجەی شەهید ئامادەکاری بۆ راپرسییەکی فراوان دەکرێت و یەکێک لە ئەندامانی کەمپینی بەشداربووی راپرسیەکە باس لە قۆناغیەکانی راپرسی دەکات.

بێستوون بەشارەتی، یەکێک لە رێکخەرانی راپرسی بۆ ریفراندۆم لە پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: لەلایەن چەندین چالاکوان و چاودێری هەڵبژاردنەوە لە شاری هەڵەبجە ئامادەکاری بۆ پرسی راپرسییەکی گەورە بۆ ڕیفراندۆم دەکرێت، گوتی: "دەمانەوێت بۆ چوونی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە لەسەر پرسی ڕیفراندۆم وەربگرین، بۆ ئەمەش دەست بە ئامادەکاری دەکرێت تا لەڕێگەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەتەوە مۆڵەت وەربگیرێت و دەست بکرێت بە ئەنجامدانی راپرسییەکە، ئەم راپرسییەش لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە سەرجەم گوندەکانیشەوە دەبێت و بۆ ئەوەی دەرەنجامی راپرسییەکە بگەیەنینە ئاستی باڵا".

ئەوەشی خستەڕوو، فۆرمێک دەدرێتە بەشداربوان بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆیان لەو بارەوە دەرببڕن، سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگەش وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونیمان لەو بارەوە هەبێت".
















باسنیوز
Top