هۆزی كەلهوڕ: هەر کوردێکی خاوەن ویژدان دەبێ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان بدات

 هۆزی كەلهوڕ: هەر کوردێکی خاوەن ویژدان دەبێ دەنگ بە سەربەخۆیی كوردستان بدات
سەرۆكی عەشیرەتی كەڵهوڕ ڕای دەگەیەنێت، ئێمە وەك عەشیرەتی كەڵهوڕ پاڵپشتی لە پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكەین، چونكە هەموو كوردێكی خاوەن ویژدان دەبێت بڵێ (بەڵێ)".

هەڤاڵ ئەحمەد كەلاری، سەرۆكی هۆزی كەڵهوڕ ڕایگەیاند: "پرسی ڕیفراندۆم لە جیهاندا بۆ یەكلایی كردنەوەی كێشە و چارەنوسیی گەلانی دونیایە، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر سەربەخۆبوون بدەن، هەروەها لە دونیادا نزیكەی 100 وڵات هەیە كە ڕیفراندۆمی ئەنجام داوە، بەڵام تەینا 32 وڵاتیان بە ئاواتی خۆیان گەیشتوون و سەربەخۆ بوون، گرنگە كە كورد پشتگیریی گەلان بەدەست بهێنێت و بە ئامانجی خۆی بگات".

سەربەخۆیی كوردستان خەونی سەدان ساڵەی گەلی كوردە، سەرۆك هۆزی كەلهوڕ بە پێویستیشی دەزانێت، هەموو تاكێكی كورد لە ناوە و دەروەی كوردستان پشتگیری لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بكات، بەو ئومێدەی وەك هەر میللەتێكی دیكەی ئەم جیهانە دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ كورد بنیات بنرێت، جەختیشی كردەوە، كە هۆزی كەلهوڕ پاڵپشتی پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكات، و دەشڵێت "هەر كوردێك خاوەنی ویژدان بێت، دەبێ بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بدات"، چونكە سەربەخۆیی كوردستان ئاواتی دێرینی هەموانە












باسنیوز
Top