پۆلیسی هەولێر: مانگی ڕابردوو 12 تاوانبار دەستگیر كراون
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، تەنیا لە مانگی ئایاردا 12 تاوانبار دەستگیر كراون، كە 6 یان تاوانیان ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ شەممە 10.6.2017 عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕای گەیاند: "تەنیا لە مانگی ئایاردا 12 تاوانبار دەستگیر كراون، كە 6یان تاوانیان ئەنجام داوە، تاوانەكانیش بەم شێوەیەن:
تاوانباری یەكەم ناوی (ك.س.ح) تەمەنی 30 ساڵە، دوای ئەوەی تاوانبارەكە لەگەڵ برادەرێكی ڕێك دەكەوێت بچن بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ هاوڕێكەی، بەڵام لەپێناوی پارەدا بە فیشەكێك هاوڕێیەكەی خۆی دەكوژێت، هەروەها ئێستا تاوانبارەكە بەپێی مادەی 406ی یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیر كراوە، دوای دەستگیر كردنیشی دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".
گوتیشی "تاوانباری دووەم ناوی (م.ڕ.س)ە تەمەنی 21 ساڵە لەڕێگای كەسنەزان لەگەڵ هاوڕێییەكیدا بووە، دوای ئەوەی دەستكاری دەمانچەكەی دەكات، گوللەیەكی لەدەست دەردەچێت و لە هاوڕێكەی خۆی دەدات، بەو هۆیەوە (عومەر سامان) گیان لەدەست دەدات، بەو هۆیەوە تاوانبار بەپێی مادەی 405ی یاسای سزادانی عێراقی بەند كراوە.
تاوانباری سێیەمیش ئەو كەسەیە كە هاووڵاڕێیەكی لەسەر فول لایت كوشتبوو، دوای دەستگیركردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵی بەردەوامە، ئێستا بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی بەندە.
لە تاوانی چوارەمدا سێ تاوانبار دەستیان کردووە بە ڕفاندن و هەڕەشەكردن لە هاووڵاتییەك، كە بە زەبری چەك كەسەكەیان ڕفاندووە و هەڕەشەیان لێ كردوو کە لەسەر بابەتێكی خێزانی بووە، بەڵام دوای تۆماركردنی سكاڵا و وەرگرتنی گوتەكانی هاووڵاتییە ڕفێندراوەكە، تاوانباری یەكەم دەستگیر كرا و دواتر لەڕێگەی ئەوەوە توانرا تاوانبارەكانی دیكەش دەستگیر بكرێن، كە بریتین لە: (ش.ع) كە تەمەنی 40 ساڵە (ك.ع) تەمەنی 27 ساڵە، (س.ع) تەمەنی 31 ساڵە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێوشوێنی ئاسایش بۆ هاووڵاتییان گیراوەتەبەر، هەر بەو هۆیەشەوە هاووڵاتییان لە کەشێکی ئارامدا تا بەرەبەیان لە دەرەوەی ماڵەكانیان دەمێننەوە، هێزەکایش ئارامی و سەقامگیرییان بۆ دابین كردوون".
باسنيوز
