بەرپرسێکی کۆمەڵی ئیسلامی: بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ ڕیفراندۆم داین
ئهحمهد كهركووكى، بهرپرسى رێكخراوى مامۆستایانى ئیسلامىی كوردستان کە ڕێکخراوێکی سهر به كۆمهڵى ئیسلامیى، ڕاگەیاند: "ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەگەڵ ڕیفراندۆم داین، پێمان وایە دەبێت گەلی کوردستان لەو ڕێگایەوە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە داوایان کردووە، زەمینەسازی بکرێت پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و لایەنەکان ئاشت بکرێنەوە و دەزگا شەرعییەکانی کوردستان دووبارە بخرێنەوە سەر ڕێڕەوی کاری خۆیان".
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە: “گرنگە ئەو لێژنەیەی دروستکراوە بۆ سەردانیکردنی لایەنەکان، بەتایبەت کۆمەڵ و گۆڕان، کاری خۆی بکات و ئەو زەمینەسازییە فەراهەم بکات بۆ ئەوەی لەو پرسەدا سەرجەم حزبەکان بڕیار لە چارەنووسی گەلی کوردستان بدەن”.
باسنیوز
