سەرۆك بارزانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکوومەت و پەرلەمان کۆدەبێتەوە

 سەرۆك بارزانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکوومەت و پەرلەمان کۆدەبێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو حزب و لایەنە سیاسییانە کۆدەبێتەوە کە لە دەرەوەی حکوومەت و پەرلەماندان.





دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10/9/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ 5 لایەنی سیاسیی دەرەوەی حکوومەت و پەرلەمان کۆدەبێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت.



ڕۆژی 7/6/2017، بارزانی لەگەڵ حزب و لایەنەکانی بەشدار لە حکوومەت و پەرلەمان (جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان) کۆبوونەوە و بڕیاریان دا لە ڕۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوو، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکرێت.



باسنیوز
Top