سەرۆك بارزانی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکوومەت و پەرلەمان کۆدەبێتەوە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 10/9/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ 5 لایەنی سیاسیی دەرەوەی حکوومەت و پەرلەمان کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکرێت.
ڕۆژی 7/6/2017، بارزانی لەگەڵ حزب و لایەنەکانی بەشدار لە حکوومەت و پەرلەمان (جگە لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان) کۆبوونەوە و بڕیاریان دا لە ڕۆژی 25ی ئەیلوولی داهاتوو، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بکرێت.
باسنیوز
