كوڕە شەهیدێك: سەربەخۆیی کوردستان ئاواتەكانی باوكم بەدی دێنێت

كوڕە شەهیدێك: سەربەخۆیی کوردستان ئاواتەكانی باوكم بەدی دێنێت
کوڕە شەهیدێکی پێشمەرگە دەڵێت ئەگەر بە بەڵێ دەنگ بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی نەدەم، کارێکی نەشیاوە و پێچەوانەی ویستەکانی باوكم جووڵاومەتەوە."



ئەو كوڕەی پێشمەرگەی شەهید ڕای دەگەیەنێت، باوكم پێش ئەوەی شەهید ببێت 7 جار بریندار ببوو، سەربەخۆیی كوردستان ئاواتەكانی باوكم بەدی دێنێت.



هەڵۆ محەمەد، كوڕی پێشمەرگەیەكی شەهیدی سەنگەرە و ڕاگەیاند: "هەموو ئەو پێشمەرگانەی پێش شەڕی ناوخۆ شەهید بوون، لەپێناو دورستبوونی دەڵەتی كوردی و مافی ئۆتۆنۆمی و دیاریكردنی سنووری كوردستان و دەرچوون لە ژێردەستەیی گەل گیانی خۆیان بەخت كردووە، هەروەها لە 8.6.2017 شەوە، كە یەكەم فیشەك بەرامبەر بە داعش تەقێنرا و هەموو ئەو كەسانەی لە شەڕی داعشدا شەهید كران، بۆ پاراستنی كەرامەتی كورد و تێكنەچەونی ئارامیی كوردستان و نەكەوتنە ژێردەستی داعش بوو".



ئەو کوڕە شەهیدە "دەشڵێت پێم سەیرە تا ئێستا كورد یەكڕیز نین، لە بەرامبەر پرسێك كە چارەنووسی 73 ملیۆن كورد پێوە پەیوەستە، مەبەستم لە كوردستانی گەورەیە، چونكە ئەگەر باشووری كورستان ببێت بە دەوڵەت، ئەوەش هەنگاوێكە بۆ یەكگرتنەوەی هەر 4 پارچەی نیشتمانمان".



ئەو كوڕە شەهیدە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: "كە لە 29.3.1993وە بە ئاواتی ئەوەم كە سەربەخۆیی كوردستان ببینم، چونكە سەربەخۆیی ئاواتەكانی باوكم بەدی دێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا جێگای داخە كە هەندێك لەبەری ئەوەی بڵێن (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی كوردستان، دەڵێن (بەڵێ‌) بۆ مانەوە لەگەڵ دەوڵەتی عێراق.



خێزانی شەهید حەمە، دەگێڕێتەوە كە كاتێك شەهید حەمە بریندار بووە، پێش شەهیدبوونی داوای لە یەزدان كردووە، كە ئەگەر خۆی "سەربەخۆیی كوردستان نابینێت، ئەوا منداڵەكانی دەوڵەتی كوردی ببینن".



بەختەوەر سەپان، كوڕی یەكێكی دیكە لە پێشمەرگەكانی كوردستانە، ڕاگەیاند: ڕیفراندۆم وەك چۆن مافی هەموو گەلێكە، دەنگدانیش بە (بەڵێ) یان بە (نەخێر)یش مافی هەموو كەسێكە و پێویست ناكات، ئێمە كۆمەڵگەی خۆمان لەسەر بۆچوونی ئازادانەی تاك بخەینە ئاژاواوە".



دەشڵێت، وەك كوڕە شەهیدێك وا هەست دەكەم كە ئەگەر بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ڕیفراندۆم نەدەم، بەر لە هەر شتێك (ناماقووڵی بەرامبەر بە خوێنی باوكم دەكەم)، بەڵام ئەوە تێڕوانینی خۆمە و هەر كەسێك ئازادە لە كام ڕوانگەوە سەیری ڕیفراندۆم دەكات".



ئەو كوڕە شەهیدە جەخت دەكاتەوە، كە لە ئێستاوە خۆی بۆ 25ی ئەیلوول و ڕۆژە مێژووییەكە ئامادە كردووە، بۆ ئەوەی بە (بەڵێ) دەنگ بۆ سەربەخۆیی كوردستان بدات".



باسنيوز
Top