شێخ سەعید شاکەلی: کاتی ئەوە هاتووە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکلا بکرێتەوە

 شێخ سەعید شاکەلی: کاتی ئەوە هاتووە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکلا بکرێتەوە
یەکێک لە شاعیر و کەسایەتییە دیارەکان و شێخەکانی شاکەل لە ناوچەی گەرمیان ڕای دەگەیەنێت، کاتی ئەوە هاتووە، پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکلا بکرێتەوە.



شێخ سەعید شاکەلی، کەسایەتیی و شاعیری دیارو یەکێک لە شێخەکانی شاکەل لە ناوچەی گەرمیان ڕاگەیاند: "ئەنجامدانی ڕیفراندۆم مافێکی ڕەوای هەموومانە کە قسەی لەسەر بکەین، بە هەڵسەنگاندنی باردۆخەکە، بەڵام پێویستە سەرەتا لەگەڵ دەوروبەر و وڵاتانی زلهێز خۆمان یەکلا بکەینەوە، هەروەها دەبێت بە ئاراستەیەک ئیشی بۆ بکەین کە سەرکەوتوو بێت، چونکە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یەکلا بکرێتەوە".



جەختیشی کردەوە، کە لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە و ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش بە کارێکی باش دەزانێت، بە پێویستیشی دەزانێت، کە پێش هەموو شتێک کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، هەموان یەکگرتوو و یەکڕیز بن و بەو جۆرە هەنگاو بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی بنێن".



ئاماژەی بەوەش دا، کە خواستی ئەو و هەموو تاکێکی کورد ئەوەیە لەجیاتی پاسپۆرتی دەوڵەتی عێراق، پاسپۆرتی دەوڵەتی کوردستانیان هەبێت، هەروەها وەک هەموو نەتەوەکانی دیکە خاوەنی دەوڵەتی خۆیان بن"




باسنيوز
Top