سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلی پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان دەکات
کسینا سڤێتلۆڤا، سەرکردەی پارتی یەکێتیی سەهیۆنی و پەرلەمانتاری پێشووی ئیسرائیل بە رۆژنامەی (ئۆرشەلیم)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ”پێویسته حكومهتی ئیسرائیلی پشتگیریی ههرێمی كوردستان بكات له ههنگاوهكانی بهرهو سهربهخۆیی“.
کسینا سڤێتلۆڤا داوا لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات دان بە ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بنێت، کە بڕیارە لە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 لە باشووری کوردستان ئەنجام بدرێت.
ئەو سیاسەتمەدارە ئیسرائیلییە بەردەوام پشتگیریی پرسی کورد و سەربەخۆیی کوردستان دەکات و داوای دروستکردنی پەیوەندیی تەل ئەڤیڤ و هەولێر دەکات.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
باسنيوز
