داعش تانكێك له نێو ترێلهیهكدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌شارێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازیی، له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه مه‌فره‌زه‌كانى لیواى سێی فیرقه‌ى 16 ده‌ستیان به‌سه‌ر تانكێكدا گرت، كه له بارهه‌ڵگرێكدا شاردرابووه‌وه.
ڕوونیكرده‌وه، كه تانكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر له ناو ترێلهیهكدا شاردرابووه‌وه، به‌جۆرێك بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستكاری كرابوو، كه تانكهكهى تێدا جێ كراوه‌ته‌وه و له شه‌ڕه‌كانیشدا به‌كار هێنراوه به‌بێ ئه‌وه‌ى فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ئاشكراى بكه‌ن، چونكه داپۆشراو بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه كه له جاده‌ى 60 له ناوچه‌ى نێوان ههرهمات و گه‌ڕه‌كى 17ى تهمووز له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، له‌كاتى ڕزگاركردنى ئه‌و ناوچه‌یه، داعش ترێلهكهى به‌جێهێشتووه.ش
bas news-
