سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆری خورمای ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت

سلێمانی.. دەست بەسەر بڕێکی زۆری خورمای ماوە بەسەرچوودا دەگیرێت

سەرۆکی لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای کرد، کە دەستیان بەسەر بڕی 650 کیلۆگرام خورمای ماوە بەسەرچوودا گرتووە.

گۆران قادر، سەرۆکی لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی لێژنە ھاوبەشەکان ئاگادار کرایەوە، لە بوونی خورمای ماوە بەسەرچوودا، لێژنە ھاوبەشەکان دەستیان بەسەر بڕی 650 کیلۆگرام خورمای نەشیاوی خوارندا گرت".

گوتیشی: "ئەو خورمایەی دەستی بەسەردا گیراون، بەھۆی خراپبوونیەوە، شیاوی خواردن نییە، بەڵام خاوەنەکەی بەنیاز بووە لە بەردەم یەکێک لە مزگەوتەکانی ناوشاری سلێمانی بیفرۆشێت".

سەرۆکی لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، باسی لەوەش کرد، کە بەردەوام بۆ پاراستنی تەندروستیی ھاووڵاتییان بە ھاوکاریی ئاسایشی ئابووری، چاودێری وردی بازاڕ و تەواوی مارکێت و چێشتخانەکان دەکەن، ھەروەھا "بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لێژنەی باڵای لێژنە ھاوبەشەکانەوە، دەست بەسەر ھەموو جۆرە خواردنێکی ماوە بەسەرچوودا دەگرین".
bas news-
Top