کەرکووک.. باوکێک منداڵێکی خۆی لەناو ماڵی خۆیاندا زیندانی دەکات
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، کە ئەمڕۆ ھەینی 9/6/2017 بڵاوی کردەوە تێیدا ھاتووە: "بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر بوونی منداڵێکی زیندانیکراو لە ناو ماڵێک لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووک، بە ناوی (س.س.ع)، تەمەن 12 ساڵ، کە ئاوارەی خەڵکی شارۆچکەی تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوان، ڕاستەوخۆ و پاش وەرگرتنی فەرمان، ھێزەکانی ئاسایش چوونە شوێنی ڕووداوەکە و منداڵەکەیان ئازاد کرد".
ھاوکات ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: "ئەو منداڵە لە لایەن باوکییەوە زیندانی کرابوو، ھێزەکانی ئاسایشیش باوکیان دەستگیر کرد و ئێستاش لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیەدا بەردەوامە".
bas news-
