فەڕەنسا پشتگیری لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکات
کونسوڵی پێشووی فەڕەنسا لە ھەولێر، ئاماژە بەوە دەکات، کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دایە.
ئەمڕۆ ھەینی 9/6/2017، تیسۆت فریدریک، کونسوڵی پێشووی فەڕەنسا لە ھەولێر، تویتێکی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)دا بڵاو کردەوە و تێیدا ئەوەی ڕوون کردووەتەوە، کە فەڕەنسا پشتگیری لە مافی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات.
لە ھەمان تویتدا، تیسۆت نووسیویەتی: "گەلی کورد مافی خۆیەتی ڕای خۆی بۆ ڕیفراندۆم دەرببڕێت، فەڕەنساش پشتگیری لەو مافەیان دەکات".
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
bas news-
