لێدوانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ده‌ركردنی فه‌رمانی ئه‌نجامدانی راپرسی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8/6/2017 به‌ڕێز (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (106) كه له 8/6/2017 ده‌ریكردووه بڕیاری داوه، راپرسی ئه‌نجام بدرێت له رۆژی 25/9/2017، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راسپاردووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی و ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مافی چاره‌نووس له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستان.
(فواد حوسێن) ده‌ڵێ، له فه‌رمانه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری داوه كه راپرسی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت و، له راپرسیه‌كه‌دا پرسیار له‌وه بكرێت كه ئایا ده‌ته‌وێ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راسپێردراوه كه كار بكه‌ن بۆ ره‌خساندنی بواری به‌شداریكردنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم گوتیشی، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پشتبه‌ست به بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسین كه مافێكی دانپێنراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، به‌وپێیه‌ی گه‌لی كوردستان خاوه‌ن هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیه‌تی له رووی خاك و زمان و كولتوور و مێژوو و شوناس و، گشت بنه‌ماكانی پێناساندنی وه‌كو گه‌لێك، بۆیه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان مافی هه‌یه بڕیار بدات له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆی.
(فۆاد حوسێن) هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، (سه‌رۆك بارزانی) ئه‌وه‌ی خستۆته روو كه گه‌لی كوردستان هه‌ر له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه خه‌باتی كردووه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی و بۆ پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عێراقی؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان چه‌ندین به‌ڵێن و به‌ڵگه‌نامه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه پێشكه‌ش كراون، به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌موویان پێشێل و پشتگوێ خراون و، وه‌ڵامی داواكارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكان به ئاگر و ئاسن دراونه‌ته‌وه. گه‌لی كورد تووشی نه‌هامه‌تی هاتووه وه‌ك جینۆساید‌كردن له‌ژێر ناوی ئه‌نفال، و راگواستنه‌وه و نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێ و، خاپووركردنی گوند و ئاواییه‌كان و ژێرخانی ئابووری و به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی قه‌ده‌غه‌كراو له دژی خه‌لكی سیڤیل بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم فه‌رمانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم زیاتر ڕوون ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم له فه‌رمانه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه له دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق له ساڵی 2003 و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و فره‌حیزبی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه كه تێیدا مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بێت، گه‌لی كوردستان سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تی و قوربانیدان به‌شدارییه‌كی كارای كرد له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و دانانی ده‌ستوورێك كه مافی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، عێراق هێشتا پڕه له پێشێكاری ده‌ستوور و، گرینگ‌ترین پایه‌كانی فیدراڵی كه دابه‌شكردنی داهات و دیاریكردنی سنووری هه‌رێمه جێبه‌جێ نه‌كراون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بودجه‌ی هه‌رێم بڕدراوه و مادده‌ی 140ی ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌نجوومه‌نی فیدرالیش دروست نه‌كراوه، كه ئه‌وانه هه‌موویان پێشێلكاریی ده‌ستوورین و، به‌پێی دیباجه‌ی ده‌ستوور ئاماژه دراوه به‌وه‌ی (پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستووره یه‌كێتیی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی عێراق و گه‌له‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌پارێزی)، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه پێشێلكردنی ده‌بێته هۆی لێكترازان.
هه‌روه‌ها (فواد حوسێن) گوتی، له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی به‌رده‌وامیی حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی عێراق له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشێلكردنی ده‌ستوور و پشتگوێخستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و دوابه‌دوای راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیارمان
دا، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ را و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان به ئه‌نجامدانی ئه‌م راپرسییه.
(فواد حوسێن) له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه ئه‌مڕۆ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی و، راگۆڕینه‌وه و گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كراوه سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ئه‌م فه‌رمانه و پێداویستی و كاره ته‌كنیكییه‌كان و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگیندرا.
kdp-
