عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سوڵ: پێویسته رۆژى ریفراندۆم بكه‌ینه جه‌ژن
(عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ڕه‌سوڵ) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "له ساڵی 2016 ( سه‌رۆك بارزانی) ده‌ستپێشخه‌ری بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردستان، ئه‌وه‌ی كه گرنگه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ گه‌لی كورد هاتووه‌ته پێشه‌وه هه‌موو رۆژێك نایه‌ته پێشه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستاش، دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم هه‌موو تاكێكی كوردی دڵخۆش كردووه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان له ده‌وری سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هیوا و ئاواته‌كانی خۆمان بگه‌ین، بۆیه پێویسته هه‌موومان به ده‌نگ ئه‌و رۆژه‌وه بچین و ئه‌و رۆژه بكه‌ینه جه‌ژن و خۆشی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا به مافه ڕه‌واكانی خۆمان بگه‌ین، ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
به‌رپرسی پێشووی لقی 26ی پارتی گوتیشی، "ریفراندۆم له ئه‌نجامی خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خوێنی شه‌هیدانه، بۆیه ئه‌رك و پێویسته له‌سه‌ر شانی هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی به مافه ڕه‌واكانی خۆمان بگه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ ریفراندۆم نه‌كرابایه زۆر زه‌حمه‌ت بوو به‌و رۆژه بگه‌ینه‌وه".
kdp-
