كوردستانیان: لایه‌نه‌كان به یه‌كگرتووی، توانیان خه‌ونی كوردستانیان بێننه‌دی
(هۆزان خۆرشید) چالاكوانی بواری سیاسیی له سۆران، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكرای كوردستان گوتی، "ئه‌نجامدانی ریفراندۆم مافێكی یاسایی و ده‌ستووریی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، به په‌رۆشین بۆ ئه‌و ڕۆژه مێژووییه، گه‌لی كورد به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز ده‌یه‌وێت بگات به‌و ڕۆژه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئاماده‌یى هه‌موو قوربانیدانێكین له پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
(د. ئازاد شیمال) مامۆستای زانكۆ له هه‌ریر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى، "ئه‌گه‌ر 100 ساڵی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا بین، دواجار هه‌ر ده‌بێت لێك جیا ببینه‌وه، بۆیه بوونمان به دوو دراوسێی باش، باشتره له‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێك له دژی یه‌كدی قسه بكه‌ین و به‌ره‌نگاری یه‌كدی ببینه‌وه.
(د. شیمال) گوتیشی، "ئه‌و بڕیاره‌ی درا، بڕیارێكی مێژوویی بوو و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانی خۆشحاڵ كردووه، چونكه لایه‌نه‌كان به یه‌كگرتووی توانیان ئه‌و بڕیاره مێژوویه بده‌ن، به ریفراندۆمیش خه‌ونی گه‌لی كورد دێته‌دی و گه‌لی كوردستان به‌و ئاواته ده‌گات كه ده‌ریایه‌ك خوێنی بۆ داوه.
(سه‌میر جه‌بار) قوتابی له ئاكرێ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، " ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25/9 ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانه، بۆیه پێویسته هه‌موو گه‌لی كورد رێز له‌و ده‌ستكه‌وته بگرێت و پشتگیری لێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لی كوردستان له‌و رۆژه‌دا به یه‌كگرتووی به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن، و به‌و رۆژه بگه‌ن كه هه‌موو هیوا و ئاواتی ئه‌وان بوو كه ئاڵای كوردستانیش له‌ناو ئاڵای وڵاتانی جیهان بشه‌كێته‌وه".
kdp-
