لێدوانێک لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگیەنێت، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 8.6.2017 فەرمانێکی هەرێمی بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ناردووە.
لە فەرمانە هەرێمییەکەدا، مەسعود بارزانی کۆمیسیۆن رادەسپێرێت لە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام بدات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانەکە، پرسیاری ”ئایا دەتەوێ ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ“ بۆ کۆمیسیۆن ناردووە، تاوەکو بە نووسراو لە هاوولاتییانی بکەن.
مەسعود بارزانی هەروەه داوای لە کۆمسیۆن کردووە کار بکات "بۆ رەخساندنی بواری بەشداریکردنی رەوەندی کوردستانی لە دەرەوە" لە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.
دەقی لێدوانەکەی فوئاد حوسێن:
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 8/6/2017 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (106) كه له 8/6/2017 ده‌ریكردووه‌بڕیاریداوه راپرسی ئه‌نجام بدرێت له رۆژی 25/9/2017، وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راسپاردووه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی و ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مافی چاره‌نووس له‌لایه‌ن گه‌لی كوردستان.
له فه‌رمانه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاریداوه كه راپرسی له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، و له راپرسیه‌كه‌دا پرسیار له‌وه بكرێت كه ئایا ده‌ته‌وێ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی راسپێردراوه كه كار بكه‌ن بۆ ره‌خساندنی بواری به‌شداریكردنی ره‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه له‌م پرۆسه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه به پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، و پشت به‌ست به بنه‌مای مافی چاره‌ی خۆنووسین كه مافێكی دانپێنراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، و به‌و پێیه‌ی گه‌لی كوردستان خاوه‌ن هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خۆیه‌تی له‌رووی خاك و زمان و كلتور و مێژوو و شوناس، و گشت بنه‌ماكانی پێناساندنی وه‌كو گه‌لێك، بۆیه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان مافی هه‌یه بڕیار بدات له‌سه‌ر چاره‌نووس وداهاتووی خۆی
فۆاد حسێن رایگه‌یاند سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌رووكه گه‌لی كوردستان هه‌ر له درووستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراق خه‌باتی كردووه بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی و بۆ پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری عێراقی،و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، چه‌ندین به‌ڵێن و به‌ڵگه‌نامه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه پێشكه‌ش كراون. به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌موویان پێشێل كراون و پشتگوێ و وه‌ڵامی داواكارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به مافه ره‌واكان به ئاگر و ئاسن دراونه‌ته‌وه، و گه‌لی كورد تووشی نه‌هامه‌تی هاتووه وه‌ك جینۆساید‌كردن له‌ژێر ناوی ئه‌نفال، و راگواستنه‌وه و نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێ، و خاپووركردنی گوند و ئاواییه‌كان و ژێرخانی ئابووری، و به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی قه‌ده‌غه‌كراو له دژی خه‌لكی سیڤیل .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم له فه‌رمانه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه له‌دوای پرۆسه‌ی رزگاركردنی عێراق له ساڵی 2003 و هاتنه پێشه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی نوێ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراتی و فره‌حیزبی له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كێتییه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه كه تێیدا مافی هه‌موو پێكهاته‌كان پارێزراو بێت، گه‌لی كوردستان سه‌ره‌ڕای نه‌هامه‌تی و قوربانیدان به‌شدارییه‌كی كارای كرد له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ و دانانی ده‌ستوورێك كه مافی پێكهاته‌كان پارێزراو بێت. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ساڵ، عێراق هێشتا پڕه له پێشێكاری ده‌ستوور، و گرنگترین پایه‌كانی فیدراڵی كه دابه‌شكردنی داهات و دیاریكردنی سنووری هه‌رێمه جێبه‌جێ نه‌كراون. و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بودجه‌ی هه‌رێم بڕدراوه، و مادده‌ی 140ی ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كراوه، و ئه‌نجومه‌نی فیدرالیش دروست نه‌كراوه، كه ئه‌وانه هه‌موویان پێشێلكاری ده‌ستوورین، و به‌پێی دیباجه‌ی ده‌ستوور ئاماژه دراوه به‌وه‌ی " پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستووره یه‌كێتی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی عێراق و گه‌له‌كه‌ی و خاكه‌كه‌ی و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی ده‌پارێزی"، بۆیه به‌پێچه‌وانه‌وه پێشێلكردنی ده‌بێته هۆی لێكترازان.
هه‌روه‌ها فۆاد حسێن گوتی له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی به‌رده‌وامی حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق له‌سه‌ر سیاسه‌تی پێشێلكردنی ده‌ستوور و پشتگوێخستنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و دوابه‌دوای راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان بڕیارماندا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ را و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی خۆیان به ئه‌نجامدانی ئه‌م راپرسییه.
فۆاد حسێن له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه ئه‌مروله دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، و راگۆرینه‌وه و گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل كراوه سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ئه‌م فه‌رمانه و پێداویستی و كاره ته‌كنیكییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه. و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌رێنی هه‌لسه‌نگیندرا.
باس‌نیوز
