ئاژانسێکی رووسی راپرسییەک بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدات

 ئاژانسێکی رووسی راپرسییەک بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدات
ئاژانسێکی هەواڵیی رووسی راپرسییەک بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدات.

بەشی کوردی (شێوەزاری کرمانجی)ی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی راپرسییەکەی ئەنجام داوە.

لە راپرسییەکەدا، کە تێیدا ئاژانسی سپۆرتنیک لە خوێنەرانی دەپرسێت، "بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەڵوێستت چییە؟"، تا سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 9.6.2017 زیاتر لە دوو هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە و رێژەی 95%ـی بەشداربووان بە بەڵێ دەنگیان داوە.



لینکی راپرسییەکەی ئاژانسی سپۆتنیک



لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.












باسنيوز
Top