ئەمریکا: لە خواستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی تێدەگەین

 ئەمریکا: لە خواستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی تێدەگەین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کە لە خواستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، تێدەگەن.

شەوی پێنجشەممە 8.6.2017، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رەت ناکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا "لە خواستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تێدەگەین".

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، واشنتن هانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات "بۆ بابەتە گرنگەکان"، دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی بکات.

لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.









باسنیوز
Top