تەرمێک لە رووباری خەلان بیاو دۆزرایەوە
عەمید عیماد کەنعان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی سۆران، راگەیاند: "دوایی ئەوەی سێ ھاووڵاتی دانیشتوی شاری ھەولێر، سەردانی دەڤەری سۆرانیان کردبوو، کاتژمێر 11 ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 4/6/2017 لەکاتی مەلەکردنیاندا لە گەلی عەلی بەگ، دوو کەس لەوانە خنکان بەناوەکانی حەسەن عومەر، لەدایکبووی 1990 پیشەی پێشمەرگە بوو، لەگەڵ ڕۆمی کاوە، لەدایکبووی 1991 پیشەی ھێزەکانی ئاسایش بوو، بەڵام بەھۆی سەختی شوێنەکەو شەپۆلەکانی رووبارەکەوە تەرمەکانیان ون ببوو".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، گوتیشی: "دوایی چوار ڕۆژ گەڕان بەدوای تەرمەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە 8/6/2017 تەرمی یەکێک لەو خنکاوانە بەناوی ڕۆمی کاوە، لەدایکبووی ساڵی 1991، لە رووباری خەلان بیاو، نزیک گوندی دەربەندۆک سەربە شارەدێی خەلیفان دۆزریەوەو رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا".
bas news-
