نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو: به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ ریفراندۆم ده‌ده‌ین
شێخ سائیر به‌یانی، نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، ڕاگه‌یاند :" ئێمه وه‌كو عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو و ده‌وروبه‌رى به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ ریفراندۆمى كوردستان ده‌ده‌ین".
نوێنه‌رى سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانى خورماتوو، جه‌ختی كرده‌وه، كه بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سوود به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و ئیدى ڕزگاریان ده‌بێت له حكوومه‌تى به‌غدا، كه به وه‌سفى خۆى "حكوومه‌تێكى تائیفی"ـیه.
شێخ سائیر به‌یاتى، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه ئه‌نجامدانى ریفراندۆم پرسێكى یاسایی و ئاساییه و گه‌لیش مافی خۆیه‌تى ده‌نگ بدات، گوتیشی:" هیوادارین ئه‌و ڕیفراندۆمه كه بڕیاره مانگى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، زۆرترین ده‌نگى (به‌ڵێ) به ده‌ست بهێنێت".
دوێنێ چوارشه‌ممه 7/6/2017، له پیرمام، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوه‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌دا، رۆژی25/ 9/ 2017 ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ده‌ستنیشان كرا بۆ، بڕیاریشیاندا ئه‌و ریفراندۆمه ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانیش بگرێته‌وه، كه شارى خورماتوو، كه‌وتووه‌ته ئه‌و ناوچانه‌وه.
bas news-
