گه‌رمیان.. وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبیلێك چوار قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

گه‌رمیان.. وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبیلێك چوار قوربانى لێكه‌وته‌وه‌
له‌ سنوورى گه‌رمیان، ئۆتۆمبیلێك كه‌ شۆفێره‌كه‌ى ئافره‌ت بووه‌، وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئه‌نجامیشدا جگه‌ له‌ شۆفێره‌كه‌ سێ سه‌رنشینی دیكه‌ بریندار بوون، كه‌ دووانیان منداڵن.

ڕائید عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند :" ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە، لەسەرڕێگای کەلار_ مەرزی نێوده‌وڵه‌تى پەروێزخان، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئه‌سۆزی وەرگەڕا ".

لەئەنجامدا، شۆفێرەکەی کە لەڕەگەزی مێ بووە و سێ سەرنشینی دیکە، برینداربوون، دوو لەبریندارەکان منداڵن، ڕائید عه‌لى قه‌دوورى گوتیشی :" دوای چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لە ئێستادا بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و یەکێک لەمنداڵەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون".
bas news-
Top