دهۆک..ئەمشەو گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم بەڕێوەدەچێ

دهۆک..ئەمشەو گردبوونەوە بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم بەڕێوەدەچێ
ئەمشەو لە شاری دھۆک بە بەشداریی لایەنە سیاسییەکان گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریکردنی ریفراندۆم لە ناو بازاڕی دھۆک بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو لایەنە سیاسییەکان بانگھێشت کراون و تێیدا بەشدار دەبن.

لەمبارەیەوە، (ھەلەز عەلی)، چاڵاکڤان و یەکێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''وەک پشتگیرییەک لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم، بڕیارە ئەمشەو، سەعات ١٠:٠٠، لە سەنتەری بازاڕی پارێزگای دھۆک گردبوونەوەیەک بە بەشداریی ھەموو لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی پارێزگای دھۆک بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو لایەنەکان بانگھێشت کراون و ئەوانیش دڵخۆشیی خۆیان بەو گردبوونەوەیە دەربڕیوە.''

ئەو چالاکڤانە دهۆکییە گوتی: ''ھەرکەسێک بیەوێت ڕێی پێ دەدرێت لەو گردبوونەوەیەدا بەشدار بێت، چونکە ڕیفراندۆم مافی ھەموو گەلی کوردە و ھی کەسێک و لایەنێک نییە، بۆیە داواکارین ھەموو خەڵک لەو گردبوونەوەیەدا بەشدار بن.''

(ھەلەز عەلی) ڕوونیشی کردەوە: ''ئەو گردبوونەوەیە بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەرێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و ھونەریی دھۆک بووە و ئەوانیش ھەموو پێداویستییەکانی وەکو دابینکردنی ئۆتۆمبێل و گرووپی موسیقا و پێویستییەکانی دیکەیان بۆ دابین کردووین و ئێمەش، چەند چاڵاکڤانێک ئەو گردبوونەوەیەمان ڕێک خستووە.''

لای خۆیشیەوە، (ئەمیر عەلی)، جێگری بەرێوبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هۆنەریی پارێزگای دهۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئەمشەو، کاتژمێر ١٠، مەزنترین ئاهەنگ لە دهۆک بەڕێوە دەچێت و چەندین چالاکیی جۆاروجۆری تێدا بەڕێوە دەچێت.''
kdp-
Top