رانیە.. کەسێک بە تۆمەتی گواستنەوەی مادەی ھۆشبەر بۆ زیندان دەستگیر کرا

 رانیە.. کەسێک بە تۆمەتی گواستنەوەی مادەی ھۆشبەر بۆ زیندان دەستگیر کرا
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتسی ئاسایشی ڕاپەڕین، ئاشکرای کرد کە کەسێکیان دەستگیر کردووە ویستویەتی لەناو گوڵەبەڕۆژە، مادەی ھۆشبەر بۆ ھاوڕێیەکی ببات.

محەمەد فازل، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ھێزەکانمان توانیان کەسێک دەستگیر بکەن کە لەکاتی سەردانیکردنی ھاووڵاتیان بۆ لای کەسوکارە زیندانی و راگیراوەکانیان، ویستبووی لە ڕێگای گوڵەبەڕۆژەوە مادەی ھۆشبەر بگەیەنێتە زیندانیکراوێک".

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین، ئەوەشی خستەڕوو: "دوای پشکنینی تایبەتی لەلایەن کارمەندانی بەشی زیندانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕینەوە، توانرا ھەوڵی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بکرێت و بڕێک مادەی ھۆشبەر ببینرێتەوە لەناو دەنکی گوڵەبەڕۆژەدا و تۆمەتبارەکە دەسگیر بکرێت".

ئەوەشی روون کردەوە: "لەئێستا تۆمەتبارەکە بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی رانیە راگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".













باسنیوز
Top