سەرۆکی پارتێکی تورکمانی: بەشداریکردنی ھاووڵاتییانی کەرکووک لە ڕیفراندۆم گرنگە
عیرفان کەرکووکلی، سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی، کە ھاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، ڕایگەیاند: "کۆبونەوەکەی دوێنێ چوارشەممە 7/6/2017 سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان، کۆبونەوەیەکی مێژووی بوو، لە بەر ئەوەی رۆژێکیان دەستنیشان کرد بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستانی".
سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی، ئەوەشی خستەڕوو: "بڕیاری بەشداریکردنی ھاووڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لەو ریفراندۆمەدا گرنگ بوو".
دوێنێ چوارشەممە، لە پیرمام، سەرۆک بارزانی، بۆ تاووتوێکردنی پرسی ریفراندۆم و لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبوەوە و لەو کۆبونەوەدا بڕیاردرا رۆژی 25/9/2017یان دەستنیشان بکرێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، لە بڕیارەکەدا ریفراندۆم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
باسنیوز
