دھۆک.. بە ئاھەنگێکی جەماوەری پشتیوانی لە ریفراندۆم دەکرێت
حەسەن عارف، بەرپرسی بەشی چالاکییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و ھونەری پارێزگای دھۆک، رایگەیاند: "لەناو بازاڕی شاری دھۆک، ئەمشەو کاتژمێر 10:30 گەورەترین ئاھەنگی جەماوەری بۆ پشتیوانی ریفراندۆم ئەنجام دەدەین، لەناو ئاھەنگەکەدا چەندین بڕگەی ھەمەجۆر پێشکەش دەکرێت".
بەرپرسی بەشی چالاکییەکان، ئەوەشی خستەڕوو: "بەڕێوەبەراتیی رۆشنبیری و ھونەری، ئێمە لەگەڵ حکوومەت و جەماوەرداین، بەردەوام دەبین لە ھاندانی خەڵک بۆ بەشداری ریفراندۆم و دەنگدان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان".
باسنیوز
