نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگای لاهای بەشداری دەکات
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بەده ستمان گەیشتوون، (كرمانج عوسمان)، وه‌ك شاره‌زا و پسپۆڕ له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و تاوانی جینۆساید كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی (داعش)ه له حكوومه‌تی هه‌رێم و راوێژكاری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی چۆنیه‌تیی پیشكه‌شكردنی دۆسیه‌ی تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له شاری لاهای له هۆڵه‌ندا بەڕێوە دەچێت، بەشداری دەکات.
ئەو کۆوبونەوەیە کە له باره‌گای دادگای نێوده‌وڵه‌تیی لاهای ئه‌نجام ده‌درێت، به ئاماده بوونی 30 شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی و پارێزه‌ر و دادوه‌ری دادگای ڕواندا و یۆگۆسلاڤیا، لیبیا، كەمبۆدیا كۆبوەنه‌وه‌كه له ڕۆژانی 13 و 14 و 15 ئه‌م مانگه ئه‌نجام ده‌درێت و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان (كرمانج عوسمان) تاكه نوێنه‌ره كه به‌شدار ده‌بێت.
باس‌نیوز
