لە سۆران یادی شەهیدانی بۆردومانی ئۆردووگای زێوە كرایەوە

لە سۆران یادی شەهیدانی بۆردومانی ئۆردووگای زێوە كرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆڵی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، ساڵیادی بۆردومانی شەهیدان و قوربانیانی ئۆردووگای زێوە كرایەوە.

ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-6-2017 بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكوومی و حزبی و سەربازی و هاووڵاتیان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، لەژێر چاودێری عەلی عەونی، بەرپرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هۆڵی لقی 10 لە ڕیوڕەسمێکی شایستەدا یادی 32 ساڵەی بۆردومانكردنی ئۆردووگای زێوەی رۆژهەڵاتی كوردستان كرایەوە، كە چەندین كەس شەهید و قوربانی بوونە ".

بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گوتیشی، لەو یادكردنەوەدا پیشانگایەكی تایبەت بە وێنە و دیكۆمێنتەكانی شەهیدان و قوربانیانی بۆردومانەكە كرایەوە و یادەكە بەرز ڕاگیرا.
















باسنیوز
Top