سلێمانی.. لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە جیاوازی ئەنجامی پشکنینی بەنزینی خراپ پێکھێنرا

سلێمانی.. لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە جیاوازی ئەنجامی پشکنینی بەنزینی خراپ پێکھێنرا


سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێکھێنانی لێژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە جیاوازی ئەنجامی پشکنینی بەنزینی خراپ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند.



غالب محەمەد، سەرۆکی لیژنەی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ڕاگەیاند: "پاش ئەوەی 42 تانکەر بەنزینی کوالێتی خراپ دەستیان بەسەرداگیرا، لە کاتێکدا ئەو بەنزینە لە مەرزی باشماخەوە پشکنینیان بۆ کراوە و لە پشکنین دەرچووە، بە نووسراوێک داوام لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کردووە لێژنەیەک بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەھۆکارەکانی جیاوازی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەو بەنزینە پێکبھێنێت".


سەرۆکی لیژنەی سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو: "دوێنێ 6/6/2017 بە ئیمزای ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و بە نووسراوی ژمارە 313 لێژنەیەکی کاتی بەسەرۆکایەتی بەندە و بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی و بەڕێوەبەری گومرکی باشماخ پێکھێنراوە، بۆ بەدواداچوونی جیاوازی ئەنجامەکانی پشکنینی ئەو بەنزینەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی سلێمانییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە".



لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕی 42 تانکەر بەنزینی خراپ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا و پاش پشکنین دەرکەوت بەنزینەکە کوالێتی خراپە و بۆ ئۆتۆمبێل ناشێت.

bas news-
Top