ئیمارات.. دەربڕینی ھاوسۆزی بۆ قەتەر بە تاوان دادەنرێت

ئیمارات.. دەربڕینی ھاوسۆزی بۆ قەتەر بە تاوان دادەنرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، داواکاری گشتیی وڵاتی ئیمارات، ھۆشداری لە دەربڕینی ھەر ھاوسۆزییەک لەگەڵ وڵاتی قەتەر دا کە بە تاوان دادەنرێت.



پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاو کردوەتەوە کە میدیاکانی ئیمارات لەسەر زاری حەمەد سەیف ئەلشامسی، داواکاری گشتیی وڵاتی ئیمارات، بڵاویان کردەوە: "وڵاتی ئیمارات بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی داوە دژ بە قەتەر، لەبەر سیاسەتی دوژمنکارانە و نابەرپرسانەی دژ بە ئیمارات و ژمارەیەک لە وڵاتانی کەنداو وڵاتانی عەرەبی".



ئەلشامسی ھۆشداری داوە، کە دەربڕینی ھاوسۆزی لەگەڵ قەتەر و دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرانبەر ھەڵوێستی وڵاتی ئیمارات و ئەو رێوشوێنە توندانەی لە بەرانبەر حکوومەتی قەتەر پیادەی کردوون، بە تاوان ئەژمار دەرکرێت و سزاکەی لە سێ تا 15 ساڵ زیندانیکردن و بژاردنی 500 ھەزار درھەم دەبێت، جا ئەو ھاوسۆزییە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێ، یان بەھەر شێوازێکی تر، چ بە قسە بێ یان بە نووسین.
bas news-
Top