کەرکووک.. لە ھەڵمەتێکدا 7 داواکراو و گومانلێکراو دەستگیرکران
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، دەستگیرکردنی حەوت داواکراو و گومانلێکراوی لە ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە کەرکووک ڕاگەیاند.
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ڕاگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 7/6/2017 ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کەرکووک، ھەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان لە گوندەکانی جرداغلو و معازید و ماڵە تەجاوزەکان و کارگەکانی بلۆک لە سنووری شارەدێی تازە ئەنجام داو توانییان 7 داواکراو و گومانلێکراو دەستگیر بکەن".
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک، ئەوەشی روون کردەوە: "داواکراوەکان بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە داواکراو بوون".
bas news-
