بارزانى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی کوردستان ڕاسپارد
وهك له ڕاهیاندراوهكه هاتووه، لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان بەڕێوەچوو، دوای گفتۆگۆ، بڕیار درا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێن.
ههر لهو چوارچێوهیهشدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێکی هەرێمی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکەن.
bas news-
