کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكان: سەرجەم رێکارەکان بۆ ڕیفراندۆم و ههڵبژاردنهكان دەگرینە بەر
ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئاماژە بەوە دەکات، نوێنهرى کۆمسیۆن لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ بەشداری کردووە و دوای کۆبوونەوەکە کۆمسیۆن رێکاری خۆی دەگرێتە بەر.
د. جوتیار عادل، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی گوتی : " لە کۆبوونەوەکە دوو کات بۆ ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان دیاری کراوە، ئەوەی لەسەر کۆمسیۆنە لەلایەن حکوومەتەوە بودجەی تایبەت بۆ تەرخان بکرێت تا لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت".
جهختیشی كردهوه، كه بۆ ڕیفراندۆمیش بەهەمان شێوە دهبێت، بەڵام لەوە دەچێت بۆ پرسی ڕیفراندۆم وەک هەڵبژاردن بودجە و کاتی زۆرى پێویست نەبێت، :" چونکە ئامادەکارى و شێوەی تهكنیكی و کارتەکەی وەک هەڵبژاردن نابێت و خهرجیی کەمتری دەوێت".
ئەوەشی خستەروو، دوای کۆبوونەوەکە، کۆمسیۆن سەرجەم رێکارەکان دەگرێتە بەر، بەتایبەت بۆ ڕیفراندمۆم.
bas news-
