سەرۆک بارزانی بە مەرسومێکی هەرێمی کۆمسیۆنی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان راسپارد

سەرۆک بارزانی بە مەرسومێکی هەرێمی کۆمسیۆنی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان راسپارد
(مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە و (سەرۆک بارزانی) لە کۆبوونەوەکەدا بە مەرسومێکی هەرێمی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان ڕاسپارد بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکەن.

ڕۆژی چوارشەممە ٧ـی٦ـی٢٠١٧ لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بە بەشداریی جێگری سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک و جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستان بەڕێوەچوو، دوای گفتۆگۆ، بڕیار درا هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێن و بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێکی هەرێمی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کوردستانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان بکەن.
kdp-
Top